بەم شەوە
بۆ پاراستنیان لە ئاگر؛ شارەوانی هەولێر پەردەی بەردەم دوکانەکانی لادەبات
964+
وریا فەتاح
تیمەکانی شارەوانیی یەکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ لێکردنەوەی پەردەی بەردەم دوکانەکان و لادانی زێدەڕۆیی سەر شۆستە و شەقامەکان دەستپێکرد.
هەڵمەتەکە لە سێ بازاڕی سەرەکی و قەرەباڵغی هەولێر ئەنجامدرا کە بریتین لە بازاڕەکانی: (شێخەڵڵا، قەیسەری و تەیراوە). بڕیاریشە ئەم رێنماییە تەواوی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بگرێتەوە.
ڕاگەیاندنی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هەنگاوە لەپێناو بەرژەوەندی کاسبکاران و پاراستنی سەروماڵیاندایە، ئامانجی سەرەکی “دوورکەوتنەوەیە لە مەترسییەکانی کەوتنەوەی ئاگر”، چونکە بوونی پەردە و زێدەڕۆیی لە بەردەم دوکانەکان، ئەگەری ئاگرکەوتنەوە زیاد دەکەن و رێگریش لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەکەن لە کاتی رووداوەکاندا.
شارەوانی جەخت دەکاتەوە کە هەموو کاسبکار و خاوەنکارێک پابەند دەکرێت بەم بڕیارە، چونکە جگە لە لایەنی سەلامەتی، بۆ پاراستنی سیمای گشتی شارەکە و ئاسانکاری هاتووچۆی پیادەشە.