هیچ شوێنێکیان نییە

سەوزە و میوە فرۆشەکانی سەرشەقام سزا دەدرێن و دەگات بەیەک ملیۆن دینار

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەمڕۆ چوارشەممە 7.1.2026، قایمقامیەتی کەرکوک بڕیاریدا لەهەر شۆستە و شەقامێک عەرەبانەی سەوزە فرۆشەکان و ماتۆڕی سێ تایە شەقام و شۆستەیان گرتووە، دوای ئەوەی دەستی بەسەردا دەگیرێت دەدرێنە دادگا و سزای دارای دەدرێن کە دەگات بە یەک ملیۆن دینار.

لەبارەی رێکارەکانیان فەلاح یایچی قایمقامی کەرکوک بە 964ـی وت، چەندین جار چاوپۆشیمان لێیان کردوە بۆ ئەوی بژێوی ژیانس خۆیان دابین بکەن بەڵام ئەوان زیاتر پێیان رادەکێشا لەشۆستە دەرچو شەقامیش دەگرن بۆ ئەوەی سەوزەی خۆیا بفرۆشن بۆیا چیتر چاوپۆشی ناکرێت دەست لەکەس ناپارێزین.

لە ئێستادا هیچ شوێنیکیان بۆ دیاری نەکراوە  کە کاری تێدا بکەن، قایمقام دەڵێ، دەتوانن لە ناو کۆڵانەکان بسورێنەوە، یاخود شەقامێکی لاوەکی و فشاری زۆر لەسەر نەبێت، هەر شوێنێکیش دیاری بکەین دەبێت شوێنێکی یاسای بێت و کێشە لەسەر زەوییەکەی نەبێت بۆ ئەوەی بتوانین رێکی بخەین بۆیان.

یەحیا نورەدین بەرپرسی زیادەڕۆکانی کەرکوک بە964ـی وت، لەئەمڕۆوە بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەی رێکخستنی ناوشار، بڕیارماندا هەڵمەتی لابردنی ودەستبەرداگرتن بۆ سەر ئەو عەرەبانە و ماتۆرە سێ تایانە ئەنجام بدەین کە شۆستە و شەقامە سەرەکییەکانیان داگیرکردوە، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو کۆتای بەو دیاردەیە دەهێنین.

بە گوێرەی بڕیارەکە، پۆلیسی هاتوچۆ دەست بەسەرماتۆڕەکاندا دەگەرێت، هەروەها عەرەبانەکانە لەو شوێنە لادەبرێن و دەبرن بۆ گەراجی خزمەتگوزاری، ئەو وتی، ئەوەشی رێکارەکان جێبەجێ نەکات، هەروەها عارەبانەکان کەپس دەکرێن، لەدوای ئێمەوە بیکاتەوە سزا دارایی دەدرێت لە 250 هەزار دینار تاوەکو ملیۆنێک دینار و پاشان دەدرێت بە دادگا و دادوەر بڕیاری لەسەر داهاتی ئو رێکارانە دەدات، کە بۆ شارەوانی دەبێت و پاشان رادەستی حکومەتی ناوەندە دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دایک و باوکی قوتابیانی قوتابخانەیەکی کەرکوک گردبوونەو...

دایک و باوکی قوتابیانی قوتابخانەیەکی کەرکوک گردبوونەوە