خورماتوو
ئەندامى یەک خێزانن؛ لە رووداوێکى هاتوچۆداح چوار کەس بە سەختى بریندار بوون
964+
سیروان خورشید- خورماتوو
ئێوارەى ئەمڕۆ، رووداوێکى سەختى هاتوچۆ لە نێوان ئۆپڵێک و ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.
رووداوەکە لەسەر رێگاى کەرکوک – بەغدا، لە قەزاى خورماتوو، روویداوە.
بەپێى لێدوانى شایەدحاڵەکان کە بۆ 964 قسەیان کردووە، بارهەڵگرەکە لە کەرکوکەوە بە ئاراستەى بەغدا رۆیشتووە و ئۆپڵەکەش لە گۆڕستانى ئیمام حەسەنەوە هاتووەتە سەر رێگاکە، بەهۆیەوە بارهەڵگرەکە خۆى پێدا کێشاوە.
وەک باسى دەکەن، چوار کەس کە سەرنشینى ئۆپڵەکە بوون و ئەندامى یەک خێزان بوون، بە سەختى بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانەى قەزاى خورماتوو گواستراونەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح