ئەمڕۆ 34 بەسەر گیان لەدەستدانیان تێدەپەڕێت
وانەی یەکەمی قوتابخانەکانی سنووری سەیدسادق تایبەت کران بە “چنار و هێمن”
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
پەروەردەی سەیدسادق بڕیاریدا ئەمڕۆ وانەی یەکەمی قوتابخانەکانی سنوورەکەی تایبەت بکات بە باسکردنی چیرۆکە کارەساتئامێزەکەی چنار و هێمن، ئەو دوو قوتابییەی 34 ساڵ لەمەوبەر لەکاتی چوونیان بۆ قوتابخانە لەناو بەفر رەقبوونەوە و گیانیان لەدەستدا.
رێبوار حەمە شۆخە، بەڕێوبەری قوتابخانەی چنار لە سەیدسادق بە 964 ی وتم ساڵانە ئەو یادە دەکەنەوە چونکە ئەم دوو قوتابییە لەپێناو خوێندن وایان بەسەرهات.
وتیشی “کارەساتی چنار و هێمن هیچی کەمتر نییە لە ئەنفال و کیمیابارانکردن بۆیە ئێمە ساڵانە بەوپەڕی بایەخەوە یادیان دەکەینەوە”.
رووداوی گیان لەدەستدانی ئەم دوو قوتابییە لە رۆژى 7.1.1992 روویداوە، غەریب حەمەخان حەمە مراد، یه‌كه‌م كه‌س بووه كه ئه‌و رۆژه گه‌یشتووه‌ته سه‌ر ته‌رمی ئه‌م خوشك و برایه و پێشتر بە 964ـى وتبوو “کە بینیم هێمن گیانى له‌ده‌ستدابوو به‌ڵام چنار هێشتا هه‌ناسه‌ى ده‌هات، به‌ڵام دواى نزیكه‌ى دوو كاتژمێر چناریش گیانى له‌ده‌ستدا”.
غه‌ریبیش، هەر به‌هۆى ئه‌و كاره‌ساته‌وه ناوى له كچ و كوڕێكی خۆی ناوه هێمن و چنار.
كه‌سوكارى هێمن و چنار، له ساڵى 1992 به ئاواره‌یی هاتبوونه سه‌یدسادق، باوكیان له پرۆسه‌ى ئه‌نفاله‌كاندا له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ بێسه‌روشوێنكرابوو و له ئێستاشدا ته‌نیا دایك و خوشكێكیان ماوه و ئه‌وانیش له قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن