پێشبینییەكانی زانا هۆڵەندییەكە خەریكە دێنەدی

بوومەلەرزەیەكی بەهێز لە فلیپینی دا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.4 بە پلەی رێختەر لە كەنارەكانی باشووری فلیپینی دا، ئەمەش بە گوێرەی راگەیاندرتوی دەستەی جیولۆجیی ئەمریكا، بەڵام هیچ هۆشدارییەك لە بارەی بوونی تسۆنامی نەدراوە و باسی زەرەر و زیانیش نەكراوە.

بوومەلەرزەكە كە لە لایەن دەستەی جیۆلۆجی ئەمریكا سەرەتا بە هێی 6.7 پلە تۆمار كراوە، لە قووڵایی 58.5 كیلۆمەتر بووە و لە دووریی نزیكەی 27 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شارۆچكەی سانتیاگۆ بووە لە دوورگەی مینداناو لە فلیپین.

ئەمە لە كاتێكدایە دوو رۆژ لەمەوبەر فرانک هۆگەربێتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی هاتەوە مەیدان و هۆشداری دا لە دیاردەیەکی فەلەکی “مەترسیدار” کە بە وتەی خۆی کاریگەری لەسەر توێکڵی زەوی دەبێت و دەبێتە هۆی چالاکیی بوومەلەرزەیی بەهێز لە چەند رۆژی داهاتوودا.

جەختیشی لەوە کردەوە، ماوەی 6 تا 9ی مانگ هەستیارترینە و کاریگەرییە فەلەكییەكان تا 11 بەردەوام دەبن، دوو هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەشی بە زۆر گرنگ زانی، هەروەها رایگەیاند، ئەگەری هەیە چالاکیی بومەلەرزەیی بەرزتر لە ئاستی ئاساییدا رووبدەن.

"ئەم دوو هەفتەیە پێشبینیی بوومەلەرزەی زۆر بەهێز دەكرێت"