هۆكار چییە؟

ئاگرەكەی كارگەی چبسی ماركۆ سەریهەڵدایەوە

964+

ئەحمەد شەمزین

پەیامنێری 964 گەیشتەوە شوێنی ئاگرەكەی كارگەی چبسی ماركۆ لە كۆمەڵگەی پیرزینی هەولێر و دیارە ئاگرەكە سەریهەڵداوەتەوە.

دوای هەشت كاتژمێر لە كۆنتڕۆڵكردنی، ئاگرەكە ئەمشەو دووبارە سەریهەڵداتەوە و بوونی ئەو جۆرە ماددانەی لەناو كارگەكەدان، وایكردووە ئاگرەكە سەرهەڵبداتەوە.

هاوكات تیمەكانی بەرگریی شارستانی خەریكی كۆنتڕۆڵكردنن و شەش تیم لەوێن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6.1.2026 ئاگرێكی گەورە لە كارگەی چبسی ماركۆ كەوتەوە و زیانێكی یەكجار گەورەی بە كارگە گەیاند و نزیكەی كارگەكە بە تەواوی لەناوچوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دوای زیاتر لە پێنج کاتژمێر ئاگرەکەی کارگەی جپسی مارکۆ ...

دوای زیاتر لە پێنج کاتژمێر ئاگرەکەی کارگەی جپسی مارکۆ بەردەوامە