ئەگەر خۆتان ناچن وەکیلەکانتان بنێرن

سبەینێ نزیکەی 800 جوتیاری سلێمانی و راپەڕین پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن

964+

فەرهاد حەسەن

هەردوو سایلۆی سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین ئاگاداری نزیکەی 800  جوتیاریان کردووەتەوە کە سبەینێ چوارشەممە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەی ئەو گەنمەی پێشتر رادەستی سایلۆکانیان کردووە.

لە سلێمانی ئەو جوتیارانەی لە مستندی ژمارە بیطاقەی 1 بۆ مستندی ژمارە بیطاقەی 459 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

هەموو ئەو جوتیارانەی دەگرێتەوە، کە ژمارەی بیطاقەکانیان دەکەوێتە نێوان ئەو دوو ژمارەی لەسەرەوە ئاماژی پێکراوە رەسیدەکانیان تاوەکو 500 پێنچ سەد تۆنە .

سایلۆی راپەڕینیش بەهەمانشێوە ئەو جوتیارانەی ئاگادار کردووەتەوە، کە رەسیدی گەنمی رادەستکراویان لە 50 تۆن زیاترە، سەردانیان بکەن کە ژمارە بطاقەکانیان لە 1 تاوەکو 326ـه،

پێویستە  ئەو جوتیارانە جوتیار کارتی نیشتمانی ئەصڵی لەگەڵ ئەو مستندەی پێی دراوەتەوە پێبێت و پێویستیشە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بە ناوەوە رادەست کراوە خۆی ئامادە بێت، یاخود کەسی ئامادەبوو وەکالەتی بۆکرابێتەوە .

بڕۆنە سایلۆی رۆڤیا چەکی پارەی گەنمەکانتان وەربگرن

بڕۆنە سایلۆی رۆڤیا چەکی پارەی گەنمەکانتان وەربگرن

کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە رووەو کۆتاییە و گەنم وەردەگرێ

کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە رووەو کۆتاییە و گەنم وەردەگرێ