"نزیکەی 100 کارمەند بێ کاربوونە"

دوای زیاتر لە پێنج کاتژمێر ئاگرەکەی کارگەی جپسی مارکۆ بەردەوامە

ئەحمەد شەمزین-هەولێر

پێنج کاتژمێر زیاترە و ئاگرەکەی کارگەی چپسی ماکۆ بەردەوامی هەیە، کارەبای ناوچەکەش کوژێندراوەتەوە.

هێشتا شەش رۆژە لە ساڵی نوێیداین و ئەمە یەکەمین ئاگری گەورەی ساڵەکەیە لە هەولێر،  جگە لە تیمەکانی بەرگری شارستانی، تیمەکانی هێزی زێرەڤانی و ئەندازەی پارکەکانیش بەشداربوون لە کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە پێی وتین، کارەبای ناوچەکە کوژاوەتەوە و نزیکەی 100 کارمەند بەهۆی ئاگری کارگەکەی هەولێرەوە بێکار بوونە.
بەرەبەیانی زوو ئاگر لە کارگەی جپسی مارکۆ لە پیرزینی هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە دوکەڵێکی رەش لە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانەوە دیاربوو.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

"لە %95ـی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدانییە"