چەند قاڵبێکی زێڕ لە بازاڕێکی هیندستان. وێنە: Reuters
رووداوەکانی فەنزوێلا هۆکارێکە
نرخی زێڕ لە به‌رزبونه‌وه ناکەوێت و ئاستێکی نوێی تۆماركرد
964+
فەرهاد حەسەن
تادێت نرخی زێڕ لە هەڵکشانە بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممهش بۆ به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا به‌رزبوه‌وه، په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه سیاسییه‌كانیش له ڤه‌نزوێلا بە یەکێک لە هۆکارەکان دادەندرێت.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، نرخی زێڕی سپۆت به رێژه‌ی 0.4% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 4465.32 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، دوای ئه‌وه‌ی له دانیشتنی رابردودا نزیكه‌ی 3% به‌رزبوه‌وه.
زێڕ له 26.12.2025 به‌رزترین ئاستی تۆماركردبوو كه 4549.71 دۆلار بوو بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك و باشترین ئاستی ساڵانه‌ی له ساڵی 1979ه‌وه له ماوه‌ی ساڵی 2025دا به‌ده‌ستهێنابوو، ئاینده‌ی زێڕی ئه‌مریكیش بۆ گه‌یاندنی مانگی شوبات به رێژه‌ی 0.3% به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 4465.70 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
هەر زێڕ نا، كانزا به‌نرخه‌كانی دیكه‌ش به‌رزبونه‌وه‌ی به‌هێزیان تۆماركردووه، زیو به رێژه‌ی 2.9% به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 78.72 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، پلاتینیۆم به‌ڕێژه‌ی 2.5% به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 2327.17 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، پالادیۆمیش به‌ڕێژه‌ی 0.8% به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 1721.74 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.