کارنامەکەی بڵاوکرایەوە
داهاتی نانه‌وتی بابەتی سەرەکی سێیه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دەبێت
964+
فەرهاد حەسەن
په‌رله‌مانی عێراق، كارنامه‌ی سێیه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی بلاوکردەوە و تیایدا داهاتی نانه‌وتی بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.
بەپێی كارنامه‌کە، كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كراوه بۆ كۆبونه‌وه له كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 10.1.2026 په‌یوه‌سته به گفتوگۆی گشتی سه‌باره‌ت به داهات نانه‌وتیه‌كان.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرۆكایەتی پەرلەمان لە كۆبونەوەی دوێنێیدا باسیان لە چەندین دۆسیەی پەیوەندیدار بە کاری ئەنجومەن کردووە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی کاراکردنی رۆڵی چاودێری و یاسادانان لە ماوەی داهاتودا، لە کۆبونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکان و داڕشتنی کارنامەیەکی مانگانە کرا کە هەشت کۆبونەوە لەخۆدەگرێت.
رۆژی دووشەممە و سێشەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجامدا كە تێدا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردران، كە هەیبەت حەلبوسی وەک سەرۆکی پەرلەمان، عەدنان فەیحان وەك جێگری یەكەم و فەرهاد ئەتروشی وەك جێگری دووەم دەستبەكاربوون.