ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆتان ببەن

100 هاوڵاتی مەخمور چەکی قەرەبووکردنەوەی ماددەی 140 وەردەگرن

964+

فەرهاد حەسەن

لیژنەی مادەی 140 لە پارێزگای نەینەوا لیستێکی 100  کەسی هاوڵاتیانی قەزای مەخموری بڵاوهردووەتەوە و داوایان لێدەکات سەردامیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی قەرەبووکردنەوەیان.

ئەو هاوڵاتییانە بەپێی ئەو مامەڵەیەی پێشتر بۆ قەرەبووکردنەوە لە لیژنەکە ئەنجامیان داوە، سوودمەندی قەرەبووەکانی لیژنەی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـى دەستوور دەبن.

ئاماژە بەوەکراوە پێویستە هەریەک لەم هاوڵاتیانە بە مەبەستی وەرگرتنی چەکەکانیان (صك)، ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیان ببەن؛

بەڵگەنامە (مستمسکات) ئەسڵییەکان، وێنەی تۆماری نوێ – بارکۆد (صورة قيد حديثة)، وێنەی کەسیی .

سەردانیکردن ئەو هاوڵاتیانە بۆ وەرگرتنی چەکەکان لە ماوەی یەک مانگدا دەبێت، بە پێچەوانەوە وەرگرتنەوەی چەکەکانیان دەچێتەوە نووسینگەی لیژنەکە لە بەغدا دەبێت و پێویستە سەردانی ئەوێ بکەن.

داوا دەکرێت هەموو زەوییەکانی چوارچێوەی مادەی 140 بخرێنە...

داوا دەکرێت هەموو زەوییەکانی چوارچێوەی مادەی 140 بخرێنە نێو پلانی کشتوکاڵییەوە

لیژنەی باڵای ئەمنی سەبارەت بە سەرژمێری لە هەولێر كۆبوو...

لیژنەی باڵای ئەمنی سەبارەت بە سەرژمێری لە هەولێر كۆبوونەوە

قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ماده‌ى 140 بوون به...

قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ماده‌ى 140 بوون به‌ 400 خێزان