نرخی دۆلار فڕی

کتوپڕ خواست لەسەر دۆلار زیادیکرد و شڵەژانی دروستکردووە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

لە بازاڕی دۆلارەکە، هەر زوو زوو نرخێکی نوێ بۆ دۆلار بەرامبەر بە دینار خۆی دەخزێنێتە ناو دوکان و مامەڵەکارانەوە، وتەبێژی ئەو بازارەش هۆکارە سیاسی و داراییەکەی باس دەکات و دەڵێ، لەو بەرزبوونەوەیە کەس ئیسفادە ناکات.

دوێنێ و پێرێ 100 دۆلاری ئەمریکی بە 141 هەزار و 142 هەزار دینار بووە، بەڵام ئەمڕۆ لە پڕ تا 149 هەزار دینار، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرزبوویەوە.

شەڵەژانێک لە بازاڕ دروست بووە، بەهۆی ئەوەی کتوپڕ بەزبوونەوەکە روویداوە و جەبار گۆران بۆ پەیامنێری 964ی روون کردەوە، لە پڕ خواست لەسەر دۆلار دروست بووە، ئەوەش بووە بەهۆکاری ئەوەی نرخەکەی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبێتەوە.

ئەو باس لەوەدەکات، 100 دۆلاری ئەمریکی دەبێت نرخی 150 هەزار دینار بەخۆیەوە ببینێ، گۆرانکارییە ناوچەییەکانیش، هۆکارە بۆ دروستبوونی شڵەژان لە بازاڕەکان و هۆکاریشە بۆ ئەوەی نرخی نەوت داببەزێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

100 دۆلار گەیشتە 144 هەزار و 500 دینار

100 دۆلار گەیشتە 144 هەزار و 500 دینار