هەر مسقاڵێک 20 هەزاری دیکەی چووەسەر

زێڕ بەکەس ناگیرێ؛ خۆزگەمان بەپار

964+

شۆڕش قادری

تادێت نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە و دەبێ بڵێین، خۆزگەمان بەپار، ئەمڕۆ هەر مسقاڵێک 20 هەزار دیناری دیکەی چووەسەر و عەیار 22 لە 960 هەزار دینار نزیک بووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 5.1.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4418 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 145 هەزار دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 958 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە 938 هەزار دینار بوو.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 958 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 915 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 785 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

نرخی زێڕ ریکۆردێکی دیکەی شکاند و راناوەستێت لە بەرزبوو...

نرخی زێڕ ریکۆردێکی دیکەی شکاند و راناوەستێت لە بەرزبوونەوە

نرخی زێڕ زیاتر دابەزی

نرخی زێڕ زیاتر دابەزی