دەروازەى نێودەوڵەتى زێت...وێنە: ئیدارەى سەربەخۆى سۆران
پشووەکەى تەواو بوو
دەروازەى نێودەوڵەتى زێت بەڕووى گەشتیاراندا کرایەوە
964+
وریا فەتاح
دواى ئەوەى تا ئەمڕۆ 5.1.2026ـى کردبوو بە پشوو، ئەمڕۆ دەروازەکە بەڕووى گەشتیاراندا کرایەوە.
رۆژى 1ـى ئەم مانگە، دەروازەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، بەهۆى سەختى هاتوچۆ، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەروازەی دەرەجیک بڕیارماندا تا رۆژى 5.1.2026، پشووى فەرمى دەبێت لە دەروازەى زێت و هاتوچۆى هاوڵاتیان رادەگیرێت.
بەم پێیەش، ئەمڕۆ دووشەممە، 5.1.2026، دەروازەکە بەڕووى هاتوچۆى گەشتیاراندا کراوەتەوە .
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، دەكەوێتە سنووری ناحیەی شێروان مەزن، لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سۆران، لە رۆژى 10.5.2023 بە فەرمی کراوەتەوە بووەتە دەروازەیەکی نوێی نێودەوڵەتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا.