دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە هەولێر کارکردنی راگرت – وێنە؛ ئەرشیفی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
سەری ساڵە و خەریکی وردبینین
دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە هەولێر کارکردنی راگرت
964+
شۆڕش قادری
کرێکاران و خاوەنکارانی سنووری هەولێر ئاگادار بن، سەردانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران مەکەن، سەری ساڵە و تا هەفتەی داهاتوو ئیش و کارتان ناڕوات.
بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ سەرجەم کرێکاران و خاوەنکاران دەڵێت، “بەمەبەستی ئەنجامدانی وردبینی و رێکخستنەوەی ساڵانەی کارەکانمان و ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێ، لەمڕۆ دووشەممەوە 5.1.2026 راییکردنی مامەڵە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ڕادەگیرێت و تا رۆژی یەکشەممە 11.1.2026 دەست پێناکاتەوە”.