وێنەی دابەشكردنی نەوت لە یەكێك لە ناوچەكانی كوردستان
415 هەزار خێزان ماوە نەوت وەربگرن
یەک ملیۆن و نیو لیتر نەوتی عەمبارکراو ماوە بۆ دابەشکردن
964+
ئەحمەد مستەفا
تا ئێستا نزیکەی 135 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 700 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە.
بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵیش، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمی کوردستان، یەک ملیۆن و 584 هەزار و 600 لیتر نەوتی کۆگاکراوی ماوە.
بە گوێرەی ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 4.1.2025 رایگەیاندووە، ئەوەی دابەشکراوە 134 ملیۆن و 899 هەزار و 800 لیتر بەسەر خێزانەکان لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە، ئیدارەکانی سۆران و گەرمیان و زاخۆ و راپەڕین بووە.
لەگەڵ ئەوەی 415 هەزار و 222 خێزان ماون نەوت وەربگرن، لە هەولێر %42 لە سلێمانی %103 و لە دهۆک %99 و لە هەڵەبجە %98 بە رێژەی سەدی دابەشکراوە.
