لە رانیە و قەڵادزێ

زیاتر لە 7 هەزار چارەخواز شووشتنەوەى گورچیلەیان بۆ کراوە

964+

وریا فەتاح

سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لە رانیە و قەڵادزێ ئاماری ساڵی 2025ـى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە زیاتر لە حەوت هەزار شوشتنەوەى گورچیلە بۆ نەخۆشان ئەنجامدراوە.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمیی سەنتەرەکە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی کانوونی دووەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی 12 مانگی ساڵی رابردوودا کۆی گشتی 7267 شوشتنەوەى گورچیلە بۆ هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی راپەڕین ئەنجامدراوە.

بەپێى ئامارەکان، لەماوەى ساڵى 2025دا، تێکڕاى رۆژانە 20 چارەخواس، شوتنەوەى گورچیلەیان بۆ کراوە و مانگى 10ـى 2025ـیش قەرەباڵغترین مانگ بووە و 665 شوتنەوەى گورچیلەى تێدا ئەنجامداراوە و مانکى شوباتیش بە 548 حاڵەت، کەمترین شووتنى گورچیلە ئەنجامدراوە.

نەبوونى سەنتەرى شوشتنەوەى گورچیلە گرفتى بۆ نەخۆشان در...

نەبوونى سەنتەرى شوشتنەوەى گورچیلە گرفتى بۆ نەخۆشان دروستکردووە