هەولێر
مازى گوڵى پۆلە؛ نەخۆشى پیرى پێشوەختەى هەیە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
مازى عاسم، قوتابییەکى خاوەن پێداویستى تایبەتە و تووشى نەخۆشییەکى دەگمەن بووە کە “پیربوونى پێشوەخت”ـەیە، بەڵام ئەمە نەبووە بە رێگر لەبەردەم خوێندنەکەى.
مازى تەمەنى شەش ساڵانە و پۆلى یەکى بنەڕەتییە، دەگمەنى حاڵەتە تەندروستییەکەى رەنگ و رووى لە قوتابییەکانى هاوڕێى جیاواز کردووە، بەڵام وەک هاوڕێ و مامۆستاکانى دەڵێن،”لەرووى خوێندنەوە، مازى قوتابییەکى زیرەک و لێهاتووە”.
هەواڵ ئەمیر، مامۆستاى میوزیکە لەو قوتابخانەیەى مازى تێیدا دەخوێنێت، بە 964ـى وت،”مامۆستا و قوتابییەکان یارمەتى دەرى مازین و هەموویان خۆشیان دەوێت”.
دەشڵێت: قوتابیەکانى هاوڕێى لە حاڵەتەکەى تێدەگەن و زۆر هاوکار و هەماهەنگین.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح