باڵەخانەی هاتوچۆی سلێمانی _ وێنە: 964
بێ فایدەیە و ئیشەکەت ناڕوا
بێ وەرگرتنی کۆد سەردانی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی سلێمانی مەکەن
964+
شۆڕش قادری
وریابن بەبێ وەرگرتنی کۆد سەردانی بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی سلێمانی مەکەن، چونکە ئیشت ناڕوات و بەس ماندووبوونت بۆ دەمێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “هیچ هاوڵاتییەک بەبێ وەرگرتنی کۆد سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیمان نەکات لەبەرئەوەی بەبێ وەرگرتنی کۆد هیچ مامەڵەیەکی بۆ رایی ناکرێت”.
ئاماژە بەوشکراوە، پێویستە هاوڵاتی رۆژانی شەممە لە کاتژمێر 7ـی ئێوارە بۆ کاتژمێر 12ـی شەو سەردانی ئەم لینکە بکات و لەوێوە کۆدەکەی وەربگرێت.
پێشتریش هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندبوو کە نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ بەشی مۆڵەت کارا کراوە و بۆ لەمەودوا ئەگەر ئیشی بەشی مۆڵەتت لە بەڕێوەبەرایەتییەکە هەبوو، دەبێ پێشتر بە ئەلیکترۆنی نۆرە بگری، ئەگەرنا ئیشت ناڕوات.