لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان پێنج کەس برینداربوون – وێنە؛ هاتوچۆی گەرمیان
لەسەر دووسایدەکەی کەلار – دەربەندیخان
لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون
964+
شۆڕش قادری
لەسەر دووسایدە تازەکەی کەلار – دەربەندیخان دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و پێنج کەس برینداربوون.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، درەنگانی شەوی رابردوو دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی نیسان سێنترا و تۆیۆتا کراون بەئاراستەی قەزای کەلار رۆیشتوون، پێش گەیشتن بە ناو ناحیەی باوەنور پێکیانداداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرجەم بریندارەکان شۆفێر و سەرنشینی نیسان سێنتراکە بوون، پاشان ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کراون لە شوێنی رووداوەکە هەڵهاتووە، دوای گەڕان و پشکنین ئۆتۆمبێلەکە لە (ئەحمەد قادر) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دۆزراوەتەوە.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە باوەنور و لێکۆڵینەوە بەردەوامە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.
رێگای کەلار – دەربەندیخان لەئێستادا دووسایدە و ساڵی رابردوو بەفەرمی بەڕووی شۆفێراندا کراوەتەوە.