ئاماری ساڵی 2025

رۆژانە 555 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید چارەسەر كراون

964+

فەرهاد حەسەن

ساڵی رابردوو، رۆژانە 555 منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی چارەسەر كراون کە کۆی گشتی ئەو منداڵەی لەو ساڵدا چوونەتە ئەو نەخۆشخانەیە زیاتر لە 202 هەزار منداڵ بووە.

بەپێی ئامارێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی ساڵی رابردوو 202 هەزار و 609 منداڵ لە بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری بینراون و 27 هەزار و 385 منداڵی نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هەر بەپێی ئامارەکە، ساڵی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵان 10 هەزار و 500 حاڵەتی سكچوون و رشانەوە و وشكبوونەوە و 5 هەزار و 795 حاڵەتی هەناسە توندی تۆماركراوە، هەروەها چوار هەزار و 262 منداڵ لە بەشی مێشك و دەمار و  دوو هەزار و 201 منداڵ لە بەشی چارەسەری خۆراك و  هەزار و 719 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و  هەزار و 271 منداڵ لە بەشی هەرس و جگەر بینراون و چارەسەركراون.

هەر لە ساڵی رابردوو لەو نەخۆشخانەیە،  دوو هەزار و 148 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و  شەش هەزار و 137 تیشك و  پێنج  هەزار و 63 سۆنار و  هازار و 296 ئیكۆ كراوە و 214 هەزار و 834 پشكنینی تاقیگەیی جۆراو جۆر ئەنجام دراوە.

زیاتر لە دوو هەزار منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێ...

زیاتر لە دوو هەزار منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی كراون

لە یەک مانگدا زیاتر لە 16 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی مندا...

لە یەک مانگدا زیاتر لە 16 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بینراون

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: حاڵەتی کۆلێرا لەناو مندا...

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: حاڵەتی کۆلێرا لەناو منداڵان تۆمار نەکراوە