جەمیل عازر
بێژەرە بە هەیبەتەکەی جەزیرە کۆچی دوایی کرد
964+
توانا نەقی
یەکێک لە بێژەرە هەرە باوبانگەکانی میدایی عەرەبی و جیهانی جەمیل عازر بێژەر و پێشکەشکاری کەناڵەکانی جەزیرە و بی بی سی عەرەبی لە تەمەنی 89 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
جەمیل عازر لەناو دنیای میدیادا ناوێکی دیار و وەجهێکی ناسراو بوو بەتایبەت بە دانیشتنەکانی لەسەر لا کە هەواڵەکانی دەخوێندەوە.
بێژەرە بەناوبانگەکە بەرەگەز ئوردنی بووە و لە ساڵی 1937 لەدایکبووە و رۆژنامە نوس و نوسەرێکی دیاری میدیای عەرەبی بووە و بەتایبەت لە کەناڵەکانی جەزیرە و بی بی سی، ئەمڕۆ 3.1.2026 کۆچی دوایی کرد.
لە نێوان ساڵانی 965 بۆ 1975 وەک وەرگێڕی هەواڵ و پێشکەشکار بۆ خزمەتگوزاری عەرەبی بی بی سی دەستیپێکردووە، لە ساڵی 1976 تا 1984 وەک سەرنووسەری هەواڵی ئینگلیزی و وەرگێڕ و پێشکەشکاری بەرنامەکانی ئێستا لە بی بی سی کاری کردووە. پاشان بوو بە سەرۆکی بەشی هەواڵی بی بی سی.
لە 30ی تەمموزی 1996 لە کاتی دەستپێکردنی پەخشی کەناڵی جەزیرە پەیوەندی بە کەناڵی جەزیرەوە کرد و یەکێک بوو لەو کەسانەی کە دروشمی “بۆچوون و بۆچوونەکەی دیکە”ی داهێنا. لەوێ وەک بێژەری هەواڵ و پێشکەشکاری بەرنامەی “فایل هەفتانە” و بەرپرسی زمان و مۆنتاژکردنی هەواڵ و ئەندامی ستافی سەرنوسەر کاری کردووە.