سلێمانی

ماڵێک سووتا و ژنێک گیانی لەدەست دا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە ماڵێک لە سلێمانی کەوتووە و بەهۆیە ژنێک گیانی لەدەستداوە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بوونی ئاگرێک لە گەڕەکی هوانە لە ماڵێک ئاگادار کراونەتەوە.

وتیشی، چێشتخانەی ماڵەکە سووتاوە، بەهۆیەوە ژنێک سوتاوە و گیانی لە دەستداوە.

کاتژمێر 4:13 خولەکی ئێوارە تیمەکانیان ئاگادار کراوەتەوە و گەیشتونەتە ماڵەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شووقەیەک سووتا و ژنێک گیانی لەدەست دا

شووقەیەک سووتا و ژنێک گیانی لەدەست دا