هەزار دەبە نەوتی دابەش كرد

چاییچییەک ماڵە هەژارەکان گەرم دەکاتەوە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

چایچییەک لە شاری سلێمانی بەم زستانە لەخەمی ماڵە هەژارەکاندایە و بە هاوکاری خێرخوازان و سەرمایەدارەکان هەزار دەبە نەوتی بۆ کۆکردوونەتەوە و دابەشی كردووە.

بەختیار سدیق بە 964ـی وت، “دەمانەوێ بەم شێوەیە هاوکاری خەڵکی کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت و هەژارەکان بکەین و بەهاوکاری خێرخوازانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئەم کارە دەکەین”.

“هەر ماڵەی پێنج دەبەی نەوتی پێدەدەین و کرێ تەکسییەکەشیان دەدەینەوە”، بەختیار سدیق وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەفتەی رابردوو 400 دەبە نەوت و ئەمڕۆش 600 دەبەی دیکەیان بەسەر هاوڵاتیانی هەژاری شارەکە دابەش کردووە و بەردەوامیش دەبن لەو ئیشە خێرخوازییەدا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە چۆمان 800 خێزان بێبەرامبەر نەوتیان وەرگرت

لە چۆمان 800 خێزان بێبەرامبەر نەوتیان وەرگرت

کۆمپانیایەک نەوتى سپى بۆ 110 قوتابخانەى دهۆک دابین دەکا...

کۆمپانیایەک نەوتى سپى بۆ 110 قوتابخانەى دهۆک دابین دەکات