شارەوانی هێڵی گەرمی داناوە

ئەمشەو بۆ کاری زۆر زەروور نەبێت لە سۆران نزیک مەبنەوە

964+

ئاکام غەفور

ئیدارەی سۆران داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئەمشەو هاتوچۆ نەکەن، چونکە دیسان بەفر دەبارێتەوەو رەنگە رێگا بگیرێت.

هەژار حەکیم، بەرپرسی راگەیاندی ئیدارەی سۆران بە 964ی وت: تیمەکانی بەفرڕاماڵینی سەر بە شارەوانی سۆران و تیمەکانی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بەردەوامن لە کردنەوەی رێگا سەرەکییەکان و لە ئێستاشدا رێگەی ناو گەلی عەلی بەگ کرایەوە و ئاستەنگی هاتووچۆ نییە.

ئیدارەی سۆران دەڵێت: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەپێناو سەلامەتی خۆیان بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ نەکەن، بۆ ئەوەی تیمەکانمان کارەکانیان بە باشی و خێرایی ئەنجام بدەن و رێگەکان بە تەواوی پاک بکرێنەوە، چونکە شەپۆلی بەفربارین لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامە.

ئەمشەو هەموو تیمەکان راسپێردراون لە ئامادەباشیدا بن، شارەوانی هێڵێکی گەرمی داناوە بۆ ئەوەی هەرکەس گیریخوارد پەیوەندیان پێوە بکات.
ئەمە ژمارەکەیە:
07519798821

شۆفێران بوار نادەن رێگای سۆران بکرێتەوە

شۆفێران بوار نادەن رێگای سۆران بکرێتەوە