بەهۆی یاری ئاگرین و فیشەک و ئۆتۆمبێلەوە
شەوی سەریساڵ 500 کەس لە عێراق بریندار بوون
964+
ژووری هەواڵ
تەنیا لە شەوی سەری ساڵدا بە سەروو 500 کەس لە عێراقدا بریندار بوون، ئەمەش بەهۆی فیشەک و یاری ئاگرین و رووداوی هاتوچۆوە بووە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق قسەی بۆ چەند میدیایەک کرد، لەناو ئەوانەش 964 وتی: تەنیا لە شەوی سەری ساڵدا 300 کەس بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە برینداربوون، 200 لەوانە لە بەردی رەسافەی بەغدا بوون.
جگە لەم ژمارەیە 43 کەس بەهۆی فیشەک و 140 کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆو 86 کەس بە رووداوی دیکە بریندار بوون.
ئەمە تەنیا ئەو ژمارەیەیە کە وەزارەتی تەندروستی پێی زانیوە، ژمارەی دیکەش هەیە کە برینەکانیان سووک بووەو چارەسەریان نەویستووە.