بە مەرجی دەزانێ

تورکیا بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی چاوی لە هەسەدەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا وتی، بەهۆی پەیوەندییەکانییان لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا و عێراق تێگەیشتنێکی هاوبەشییان لە بواری ئاسایشی ناوچەکە دروستکردووە.

وەزیری بەرگریی تورکیا یەکسەر پێش ئەوەی چاوی بخاتە سەر پڕۆسەی ئاشتی دەڵێ، پێویستە کۆتای بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کۆتایی پێبێت.

لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی، یەشار گولەر وتی، مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی ئەوەیە هەسەدە رێککەوتنی 10ـی ئادار وەک خۆی جێبەجێ بکات، کە مەبەست لێی تێکەڵکردنی هێزەکەیە بە سوپای سوریا.

جەختی لەوە کردەوە،  کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان نەهێشتنی تەواوی هەڕەشەکانی سەر وڵاتەکەیان ئامانجی سەرەکییانە.

تورکیا: یۆنان و ئیسرائیل نایەڵن دەستمان بگات بە فڕۆکەی ...

تورکیا: یۆنان و ئیسرائیل نایەڵن دەستمان بگات بە فڕۆکەی F-35