بەفر گۆشەگیری کردوون و خۆراکیان لێدەبڕێت
پێنج هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەشکەوتی کوێستانێکی برادۆست گیریان خواردووە
964+
ئاکام غەفور – سۆران
ماوەی چەند رۆژێکە، پێنج هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە سنوورییەکانی برادۆست لە قەزای سیدەکان، گیریان خواردووە و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک نەچووە بەلایانەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە 964 دراوە، ئەم پێنج هاوڵاتییە لە کوێستانی خنێران لەناو ئاشکەوتێکدا ماونەتەوە و بەهۆی بارینی بەفرەوە کە دەوترێت نزیکەی دوو مەتر باریوە، ناتوانن لە ئەشکەوتەکە بێنە دەرەوە.
باسیان لەوەکردووە، کە ئەم پێنج هاوڵاتییە کێشەی شوێنی مانەوەیان نییە و لەناو ئەشکەوتن، بەڵام کێشەی سەرەکیان خۆراکە، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ئامادەکاری دەکەن بۆ رزگارکردنیان، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆش هیچ جوڵەیەک بۆ رزگارکردنیان نابیندرێت.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن