بەهۆی رووداوەکەی ئەکادیمیای سەربازی ناسریە
سزای قوڕس بەسەر ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی عێراقی سەپێندرا
964+
فەرهاد حەسەن
دادگای باڵای سەربازی عێراق، سزای زیندانی بەسەر حەوت ئەفسەر پلەباڵا و کارمەند دەرکرد ، بەهۆی ئەو رووداوەی کە لە ئەکادیمیای سەربازیی ناسریە روویدابوو کە نەهۆیاەوە گیان لەدەستدان و بریندار بوونی خوێدنکارانی خولوکەی لێ کەوتبوەوە.
رۆژی 18.5.2025 لە کاتی ئەنجامدانی مەشق و راهێنان لە ئەکادیمیای سەربازی لە ناسریە، کە زیاتر لە 100 خوێندکاری خولی 89 بەشداربوون، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ماندووبوونی جەستەیی و تونێتی توندەوە لە کاتی مەشق و راهێناندا ، تووشی ماندووبونی جەستەیی بوون و بێهۆشبوون بەهۆیەوە دوو خوێندکار گیان لەدەستدا و ئەوانی دیکەش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی بڕیارەکەی دادگای سەربازی لەناو ئەو کەسانەی کە سزایان بەسەردا سەپێندرا، ناسر غانمە کە پلەی سەربازی لیوایە و لەوکاتیشدا سەرۆکی ئەکادیمیاکە بوو.
سزادانەکە بەگشتی بەمشێوەیە بوو؛
ناسر ئەحمەد غانم داود حەیتی فەرماندەی کۆلێژی سەربازی، سزای زیندانیکردنی دوو ساڵ و دەرکردنی لە خزمەتی سەربازی.
لیوا روکن عەبدولموسلیم ئەلبەیدانی، ئەفسەری کارگێڕی کۆلێژی سەربازی، بە شەش مانگ زیندانی سزا درا.
فەریق سەتار جبار خودایر روبەیعی، راگری کۆلێژی سەربازی چوارەم، سزای سێ ساڵ زیندانیکردن و دوورخستنەوەی لەخزمەتی سەربازی.
عەقید نەشوان کەنعان ئەلوان فەرماندەی کەتیبە، سزای سێ ساڵ زیندانیکردن و
دورخستنەوەی لەخزمەتی سەربازی.
عەقید حەیدەر عەبدولعەلی رویشدی، ئەفسەری هەواڵگری کۆلێژی سەربازی چوارەم بە شەش مانگ زیندانی سزا درا.
نەقیب ئەحمەد ناجی تەموێن بەدری، ئەفسەری راگەیاندنی کۆلێژ، سزای شەش مانگ زیندانی درا.
نەقیب عامر عەبدولعەلی جەنابی، ئەفسەری کارگێڕی، شەش مانگ زیندانی.
مولازم ئەرکان عەبدولمونیم، بە شەش مانگ زیندانی سزا درا.