خەونى 2026ـى چییە؟

ئومێد خۆشناو: چارەسەربوونى کێشەى ئاو خەونى ئێمە بوو

964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

کۆتا شەوى 2025ـە و پارێزگارى هەولێر باس لە بەدیهاتنى خەونێکى دەکات کە ئەویش چارەسەربوونى کێشەى ئاوى خواردنەوەى شارەکە بووە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە 964ـى وت،”لە ساڵى 2025، هەموو حکومەت لە هەولێر ئەوەى لە توانایاندا بووە پێشکەش بە خەڵکى هەولێرکراوە، بەڵام چارەسەربوونى کێشەى ئاو خەونى هەموومان بوو”.

دەشڵێت: کارەباى 24 کاتژمێرى یەکێکى تر بوو لەو خەونانەى هاتەدى.

لەبارەى خەونى 2026، ئومێد خۆشناو وتى،”کوردستانێکى ئارام و سەقامگیر و بەرجەستەبوونى مافەکانمان لە چوارچێوەى عێراق، خەونى هەموومانە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئومێد خۆشناو: 100٪ـی ژینگەی هەولێر پاکبووەتەوە

ئومێد خۆشناو: 100٪ـی ژینگەی هەولێر پاکبووەتەوە