"ساڵێکى خۆش بۆ هەمووان"

مەزڵوم عەبدی: لە ساڵی نوێدا کار بۆ سوریایەکی گەشەسەندوو و ئارام دەکەین

964+

وریا فەتاح

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2026ـەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو پێکهاتەکانی سوریا کردەوە.

مەزڵوم عەبدی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە سۆشاڵ میدیای “X” نووسیویەتی: “پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە گەلی سوریا بە هەموو پێکهاتە و چینەکانییەوە، هەروەها لە هەڤاڵانی شەڕڤانان و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین.”

عەبدی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە ئامانجەکانیان بۆ ساڵی نوێ کردووە و دەڵێت: “لەگەڵ دەستپێکی ساڵێکی نوێ، ئیرادە و کارکردنی پێکەوەیی نوێ دەکەینەوە لە پێناو سوریایەکی گەشەسەندوو کە خێر و ئاشتی تێدا باڵادەست بێت و هەموو رۆڵەکانی تێیدا لە ژێر سێبەری ئاسایش و سەقامگیریدا بژین.”

فەرماندەی گشتی هەسەدە پەیامەکەی بە هیوای “ساڵێکی خۆش” بۆ هەمووان کۆتایی پێهێناوە.

نێچیرڤان بارزانى و مەزڵوم عەبدى کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانى و مەزڵوم عەبدى کۆبوونەوە