كەشوهەوای ئەمڕۆ

دوای نیوەڕۆ باران و بەفربارین دەستپێدەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كەشناسیی هەرێمی كوردستان دەڵێت ئاگاداربن، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 31.12.2025 ئیتر شەپۆلێكی دیكەی باران و بەفربارین دەستپێدەكات و خۆتان گەرم داپۆشن.

كەشناسیی كوردستان بڵاویكردەوە، کەشی ئەمڕۆ سارد و نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوەڕۆشەوە شەپۆڵێکی بەفربارین روو لە بەشێک لەم ناوچانە دەکات ( سنووری پارێزگای دهۆک – ئیدارەی زاخۆ -مێرگەسوور -ئامێدی – سنووری ئیدارەی سۆران -بەشێک لە ئیدارەی راپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر).

هەروەها دەڵێن، لە کاتی زیادبوونی کاریگەری شەپۆلەکە ئەگەری نمەبارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیاجیا .

سەبارەت بە پێشبینییەكانی دیكەش، ئەوە دەخەنەڕوو، كە خێراىی با  مام ناوەند دەبێت لە نێوان ( 10 – 25 ) کیلۆمەتر لە كاتژمێرێکد، ئاراستەكەشی بەرەو باشووری خۆرهەڵات دەبێت.

پلەکانی كەرماش هەروەك دوێنێ ساردن و مەوادی بینینیش  لە نێوان ( 7 – 9) کیلۆمەتر دەبێت، لە کات و وشوێنی دابارینیشدا كەمدەبێتەوە بۆ ( 3-5 ) کیلۆمەتر.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر : 5 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 3 پلەی سیلیزی

دهۆک : 4 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 8 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 3 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 10 پلەی سیلیزی

سۆران: 1 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: -4 پلەی سیلیزی

ئامێدی: -4 پلەی سیلیزی

ئاكرێ: 4 پلەی سیلیزی

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە