سبەینێ و رۆژانى داهاتوو

شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

964+

وریا فەتاح

لە پاشنیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممەوە، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی دوو سیستەمی کەشناسیی بەهێز؛ پەستانێکی نزمی دەریای ناوەڕاست و تۆپەڵە هەوایەکی ساردی سیبری، کە شەپۆلێکی باران و بەفری سەخت لەگەڵ خۆیان دەهێنن.

سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و کاریگەرییەکانی بەم شێوەیە دەبن:

هەولێر، دهۆک، سۆران و زاخۆ:
بارانبارین لە سبەینێ چوارشەممەوە دەستپێدەکات و تا هەینی بەردەوام دەبێت، بڕی باران لە نێوان 35 بۆ 55 ملم دەبێت و لە چیاکانیش کە بەرزییان لە 1000 مەتر زیاترە، پێشبینی 15 بۆ 50 سانتیمەتر بەفر دەکرێت.

سلێمانی، هەڵەبجە و راپەڕین:
بارانبارین لە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە دەستپێدەکات، بڕی باران لە نێوان 15 بۆ 25 ملم دەبێت، بەڵام لە ئیدارەی راپەڕین دەگاتە نزیکەی 40 ملم و لەم ناوچانەش لە بەرزاییەکانی سەروو 1000 مەتر، 15 بۆ 50 سانتیمەتر بەفر دەبارێت.

گەرمیان و کەرکوک:
بارانبارین لە ئێوارەی پێنجشەممەوە دەستپێدەکات و بڕەکەی لە نێوان 8 بۆ 15 ملم دەبێت، لە بەرزاییەکانی سەروو 1200 مەتر ئەگەری بەفربارین هەیە.

بەپێی پێشبینییەکان، رۆژی شەممەی داهاتوو کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە، بەڵام شەپۆلێکی سەرمای توند ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە.

ئەگەر لەناو بەفردا بە ئۆتۆمبێلەوە گیرت خوارد چی دەکەیت...

ئەگەر لەناو بەفردا بە ئۆتۆمبێلەوە گیرت خوارد چی دەکەیت؟