شاخەوان عەبدوڵا خۆی كێشایەوە

گەڕی سێیەمی دەنگدان بۆ جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان دەستیپێكرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە پەرلەمانی عێراق دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان دەستیپێكرد، كە لە دوێنێوە نەتوانراوە كاندیدێك بۆ ئەم پۆستە دیاریی بكرێت، كە پشكی  كوردە.

كەمێك پێش ئێستا گەڕی سێیەمی دەنگدانەكە دەستیپێكرد، دوای ئەوەی دوێنێ لە دوو گەڕدا هەریەكە لە رێبوار كەریم لە بەرەی هەڵوێست و شاخەوان عەبدوڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان نەیانتوانی دەنگی زۆرینەی یەكلاكەرەوە بەدەست بهێنن.

لە نوێترین پێشهاتیشدا پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدەكەی گۆڕی و لە بری د.شاخەوان عەبدوڵا، فەرهاد ئەتروشی كاندید كرد بۆ پۆستەكە.

بەگوێرەی یاسای هەڵبژاردنەكە، ئەو كەسەی دەردەچێت پێویستە بەلای كەم 166 دەنگ بەدەست بهێنێت.

دوێنێ هەر لە پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردن بۆ سەرۆك و جێگری یەكەمی سەرۆك ئەنجامدرا و هەریەكە لە هەیبەت حەلبوسی بە سەرۆك و عەدنان فەیحان بە جێگری یەكەمی سەرۆك دیارییكران.

عەدنان فەیحان بوو بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێر...

عەدنان فەیحان بوو بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق