داوا پێشکەش کرابوو

بۆ سزای فەرمانبەر دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێکی دەرکرد

964+

ئەحمەد مستەفا

دادگای فیدراڵی عێراق، بڕیاریدا کە سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی نییە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە پێكبهێنێت یان سزای فەرمانبەرانی وەزارەت و دامەزراوەکان بدات.

ئەوە لە حاڵێکدا، کە راستەوخۆ سەر بە ئەنجومەنی وەزیران نەبێت فەرمانبەرەکە.

ئەم بڕیارە لەسەر داوای وەزیری پیشەسازی دەرچووە، و ئەمڕۆ سێشەممە 30.12.2025 دادگاکە رایگەیاندووە، سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی نییە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە پێكبهێنێت یان سزای فەرمانبەرانی وەزارەت و ئەو دەستە و دامەزراوانە بدات کە لە ووی کارگێڕییەوە راستەوخۆ سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نین.

بەگوێرەی شیكارییەکەی دادگای فیدڕاڵی، پێویستە هەر هەنگاوێک دژی فەرمانبەرێک لە رێگەی داواکردن لە وەزیر یان سەرۆکی ئەو دەستە و دامەزراوانەی کە فەرمانبەرەکە کاری تێدا دەکات ئەنجام بدرێت.

ئەم شیكارییە پشت بە بڕگەی 2 لە مادەی 14ی یاسای رێکاری فەرمانبەرانی دەوڵەت دەبەستێت، کە مافی سزادراو دەدات تانە لە سزاكەی بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی، وە شیكارییەکە لەسەر بنەمای داوایەکی خالید بەتاڵ، وەزیری پیشەسازی بووە.

جێگری سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی بۆ  سەرۆکایەتی دادگاکە پێش...

جێگری سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی بۆ سەرۆکایەتی دادگاکە پێشنیار کرا

دادگای فیدڕاڵی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێ...

دادگای فیدڕاڵی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد