ئینتەرنێت
هۆكارەكەی نادیارە
ئینتەرنێت لە ئیسرائیل پچڕاوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
میدیا ئیسرائیلییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 30.12.2025 باسیان لە زیادبوونی پچڕانی ئینتەرنێت لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکانی ئیسرائیل کردووە، بەکارهێنەرانیش گلەیی لە پچڕانی خزمەتگوزارییەکان یان خێراییەکی زۆر خاوبوونەوەی ئینتەرنێت دەکەن.
سەرچاوەی دیكەی هەواڵیش باس لەوە دەكەن، ئینتەرنێت لە تەواوی ئیسرائیل پچڕاوە.
راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە کێشە تەکنیکییەکان کاریگەرییان لەسەر هەردوو خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی جێگیر و مۆبایل هەبووە، ئەمەش نیگەرانی بەرفراوانی بەکارهێنەرانی شار و ناوچە جیاوازەکانی لێکەوتووەتەوە.
تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئیسرائیلی هۆکاری پچڕانی ئینتەرنێتی لە وڵاتەكە ئاشکرا نەکردووە و وردەکاری لە بارەی ئەو لایەنەی کە بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی تۆڕە زیانلێکەوتووەکان نەخستووەتەڕوو.