بانگەوازێک بۆ هاوڵاتیانی قەڵادزێ؛
“پاشماوەی خواردنەکان فڕێمەدەن با بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بێت”
964+
فەرهاد حەسەن
رێکخراوێک لە قەڵادزێ بانگەوازێکی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردووەتەوە، داوای لێکردوون پاشماوەی خواردنەکانیان فڕێنەدەن بۆ باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان لەبەر دەرگاکانیان دادفنێن.
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە زۆربەی باڵندە و ئاژەڵی کێوی شوێنی مانەوەیان لەناو سروشت نامێنێت و باناچاوی روو لا ئاوەدانییانکان دەکەن.
ماڵی کەلەپوری و رۆشنبیری قەڵادزێ ئەم بانگەوازەی بۆ دانیشتوانەکەی کردووە و داواکارە، “پاشماوەی خۆراکی خۆتان و سفرەی ماڵەکانتان مەخەنە ناو سەلەی زبڵدان، بەڵکو لە سەربان و پێش دەرگاکانتان بە بڵاوی دایبنێن بۆ باڵندەی ناو شار و کێویەکان”.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی زۆری بارینی بەفر باڵندە کێویەکان دێنە ناو شارەکان و ئەو باڵندانەش کە لە ناوشارەکەدا دەژین پێوستیان بە خۆراکە، بۆیە هاوکار بن بۆ دابینکردنی خۆراک بۆیان.
دەشڵێت “ئەو کارە کارێکی ئەخلاقی و ئایینیەو وەفاداریشە لە بەرامبەر پاراستنی ژینگەی ناوچەکدا”.