"لەماڵ بمێننەوە و بەفریش رابماڵن"

بەرگری شارستانی ئاکرێ چەند رنێماییەک بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بڵاودەکاتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

بەرگری شارستانی ئاکرێ بۆ بەفربارین و سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان چەند رێنماییەکە بڵاوکردووەتوە لەوانەش داوایان لێدەکات، لەماڵ بمێننەوە و بۆ هەندێک لە خانووەکانیش ئەگەر بەفری زۆر باری بەفر لەسەربانەکانتان رابماڵن.

بەرگری شارستانی قەزاکە هیوادارە هاوڵاتیان رێنمایی و ئامۆژگارییەکانیان لەبەرچاو بگرن، چونکە دەڵێت پلەی گەرما لە سنوورەکەیان تاوەکو -7  دادەبەزێت.

بەپێی رێنماییەکان، باشترە هاوڵاتین لە ماڵەکانیان دەرنەچن و ئەگەر زۆر پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە چونکە تەواوی رێگا و شەقامەکان بە بەفر گیراون.

ئەو هاوڵاتیانەی خانوەکانیان بە کاریتە و گڵ یاخود سەندەویچ پەناڵ دروستکراوە زوو زوو بەفری سەربانەکانیان رابماڵن و ئەوانەشی خاوەن ئاژەڵ و پەلەوەرن پارێزگاری باشیان لێبکەن بەهۆی نزمبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرما.

بەفربارینی دیکە بەڕێوەیە و کەشەکە دەیبەستێ

بەفربارینی دیکە بەڕێوەیە و کەشەکە دەیبەستێ

لە کوێستانەکانی دهۆک و راپەڕین و زاخۆ زۆرترین باران دە...

لە کوێستانەکانی دهۆک و راپەڕین و زاخۆ زۆرترین باران دەبارێت؛ ئەگەری بەفربارینیش هەیە