بۆ خولی شەشەم

هەیبەت حەلبوسی بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

964+

توانا نەقی

لە دانێشتینی ئەمڕۆدا بە فەرمی هەیبەت حەلبووسی بەربژێری سوونەکان وەک سەرۆکی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا.

هەیبەت حەلبوسی سیاسەتمەدار بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراقی گرتە دەست و 209 دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

هەیبەت حەمەد عەباس حەلبوسی سیاسەتمەدارێکی عێراقییە و لە ساڵی 1980 لەدایک بووە، یەکێکە لە سەرکردە دامەزرێنەر و دیارەکان لە پارتی تەقەدوم کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات.

خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەرە لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی موستەنسەریە لە بەغدا.

لە خولەکانی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی عێراقدا وەک سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە کاری کردووە .