لە ئێستاوە فەرمانبەران لە بەردەم ئای تی ئێمەكانن

ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10 دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

چاوەڕوان دەكرێت پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ و لە دوای كاتژمێر 1:00 دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەر و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.

دوای ئەوەی دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق پارەی موچەی مانگی 10ی رەوانە كرد، هەر دوێنێ وەزارەتی دارایی كوردستانیش لیستی موچەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند تا رۆژی چوارشەممە 31ی مانگ، موچەی هەمووان دێتە دابەشكردن.

هاوكات هەر دوێنێ وەزارەتی دارایی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بە شێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە سبەی لە کاتی دەوامی فەرمی، واتا ئەمڕۆ، دواتریش گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم موچەخۆران كرا لە دوای کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان بە پێی خشتەی راگەیەنراو.

هەر ئەمڕۆ پەیامنێری 964 لە هەولێر چەند شوێنێكی ئای تی ئێمەكانی بەسەركردەوە و زانیاریی ئەوەی گەیاند، لە ئێستاوە ژمارەیەك لە موچەخۆران لە بەردەم ئای تی ئێمەكانن بۆ ئەوەی هەرزوو موچەكانیان رابكێشن.

خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی 10 بڵاوکرایەوە

خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی 10 بڵاوکرایەوە