زۆر زەروور نەبوون مەچنە ئەو دەڤەرە
شەختە و بەستەڵەک ئاستەنگی هاتوچۆی لە رێگاکانی سۆران دروستکردووە
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
شەختە و بەستەڵەک ئاستەنگی هاتوچۆی لەرێگاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروستکردووە و زۆر زەروور نەبوون، خۆتان لەو رێگایانە مەدەن.
پەیامنێری 964 لە سۆران رایگەیاند، بەهۆی ئەو بەفربارینە و کەشە ساردەی رووی لە ناوچەکە کردووە، لە شەوی رابردووەوە شەختە و بەستەڵەک لە زۆربەی رێگاکانی سۆران دروستبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بەیانییە هاتوچۆکردن لە رێگاکانی چۆمان – حاجی ئۆمەران، سۆران – چۆمان، سۆران – سیدەکان و سۆران مێرگەسۆر زەحمەت بووە و با هاوڵاتیان و شۆفێران تا بۆیان دەکرێت، خۆیان لەو رێگایانە نەدەن.
جگە لە شەختە و بەستەڵەک لە بەشێک لە رێگاکانیش وەک رێگای سیدەکان و بێخاڵ تاشەبەرد و چەو و لم هاتوونەتە سەر رێگاکان و ئاستەنگیان دروستکردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری