لە دەربەندیخان

دێوانە سەرڕێژی کردووە و دیواری قوتابخانەکانیش نەڕووخاون

964+

توانا نەقی

بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی لە سنوورەکەدا باریوە، بەنداوی دێوانە لە دەربەندیخان سەرڕێژی کردووە و هۆشداری دەدرێت بە هاوڵاتیان، لەلایەکی دیکەشەوە دیواری ئەو قوتابخانانەی کە مەترسییان لەسەر بوو ئەمجارەش بێ زیان لێی دەرچوون،

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیاخن بە 964ـی وت، ​بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و سەرڕێژبوونی بەنداوی دێوانە، چەند رێنمایی و هۆشدارییەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکەن بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی هەمووان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ​داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەن کە پڕۆژە، کار، یان ئاژەڵدارییان لە خوارووی بەنداوەکە هەیە، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت بەهیچ شێوەیەک سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن، تکایە بۆ پاراستنی گیانتان و دوورکەوتنەوە لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، لە بەنداوەکە دووربکەونەوە.

سەبارەت بەو قوتابخانەنەی کە پێشتر لەسەر دیوارەکانی نوسراو بوو لێی نزیک مەبنەوە لەبەر رووخان وتی، ئەم بارانەش کاریگەری لەسەریان نەبووە و هیچیان نەرووخاون، هەرچەندە دەبوو پێش دەستپێکردنی وەرزی خوێندن پەروەردە ئەو ئاگادارییەی بڵاوبکرادیەتەوە.

بۆ نۆژەنکردەوەیان سلێمان محەمەد دەڵێت، لە 2017ـەوە ئەو دیوارانە بەو شێوازە درزیان تێکەوتووە، چەندینجار نوسراویان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەیان بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.

هەر ئەمڕۆ پردێکی سەر بەنداوی دێوانە رووخاوە بەڵام پردەکە لاوەکییە و هی هاوڵاتیەکە بۆ ماڵەکەی خۆی دروستی کردووە ئەمە بە قسەی قایمقامی دەربەندیخان.

بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ بووە و دانیشتوانەکەشی بێ ئ...

بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ بووە و دانیشتوانەکەشی بێ ئاون

دیواری 17 قوتابخانەی دەربەندیخان مەترسی رووخانیان ھەیە

دیواری 17 قوتابخانەی دەربەندیخان مەترسی رووخانیان ھەیە

دیواری 17 قوتابخانەی دەربەندیخان مەترسی رووخانیان ھەیە

دیواری 17 قوتابخانەی دەربەندیخان مەترسی رووخانیان ھەیە