بەڕێوەبەری شارەوانی یەک بۆ
پێشتر مەزراکانی بازاڕی تەیراوە پاککراونەتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەمشەو بەهۆی بارانی زۆرەوە ئاو لە کۆڵانەکانی بازاڕی تەیراوە کۆبووتەوە و تیمەکانی شارەوانیش لە شوێنەکەن.
ئارام رەسوڵ بەڕێوەبەری شارەوانی یەکی هەولێر بە 964ـی وت، پێشتر سەرجەم مەزراکانی بازاڕی تەیراوە پاککراوەنتەوە وەک ئامادەکاری بۆ باران.
وتیشی، بەشێک لە دەستگێر و دوکاندارەکان خۆیان هۆکارن بۆ کۆبوونەوەی ئاو لە بازاڕەکە و پاشماوەکانیان کۆناکەنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی