پێویست نەبوو روو لە ناوچە شاخاوییەکان مەکەن

بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەی باریوە هاتوچۆی سۆران رێنمایی بۆ شۆفێران دەرکرد

964+

توانا نەقی

لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی باران و بەفر رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و لە کوێستانەکانی ئیدارەی سۆرانیش بەفرێکی زۆر باریوە، هاتوچۆش رێنامیی بۆ شۆفێران دەرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەی باریوە دەبێت شۆفێران زۆر بە وریاییەوە مامەلە بکەن و ئەگەر کاری زۆر پێویستیان نەبێت نەچەنە ناوجە شاخاوییەکان.

رێنماییەکان پێکهاتوونە لە:

– ئەگەر زۆر پێویست نەبێت هاتوچۆ نەکەن.
– با ئۆتۆمبێلەکەت پڕ سوتەمەنی ب لەکاتی ئاستەنگی هاتووچۆ.
– زنجیر و پێداویستی تایبەت لەناو سیارەکەت بێت.
– ئەگەر تووشی ئاستەنگ بووی شوێنەکەت چۆڵ بوو بەهیچ شێوەیەک لە ئۆتۆمبێل دانەبەزی لەبەر ئاژەڵی دڕندە و سەرماوسۆڵە.
– لە کاتی ئاستەنگی هاتوچۆ بەزووترین کات پەیوەندی بەلایەنی پەیوەندیدار بکە.

لە ئێدارەی سۆران بەدرێکی زۆر لە ناوچەکانی سیدەکان و پرژێ و حاجی ئۆمەران و زینی وەرتێ و برادۆست باریوە و لە هەندێک لەو شوێنانە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە.