سەرۆک و جێگرانی هەڵدەبژێرێت
پەرلەمانی عێراق کارنامەی یەکەم دانیشتنی بڵاوکردەوە
964+
فەرهاد حەسەن
پەرلەمانی عێراق کارنامەی یەکەم دانیشتنی خۆی بڵاوکردەوە کە تیایدا سەرۆک و جێگرانی هەڵدەبژێرێت.
بەپێی ئەو کارنامەیەی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە یەکەم کۆبوونەوەی لە رۆژی 29.12.2025 بەڕێوەدەچێت و لەخاڵی یەکەمیدا پەرلەمانتارە دەرچوەکان سوێندی یاسایی دەخۆن و لە بڕگەی دووەمیشدا سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی هەڵدەبژێرێت و کۆبوونەوەکەش لە کاتژمێر 12:00ـى نیوەڕۆ دەستپێدەکات.
لە دوای ساڵی 2003 سه‌رۆكی په‌رله‌مان لە عێراق دوو جێگریان بۆ دیاریکرد، كه سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كانی یاسادانان و رێكخستنی كاره‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، ئەمەش وەکو نه‌ریتێکی سیاسیی ئەو وڵاتە بۆ پێكهاته‌ی سوننه سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یه‌كه‌م بۆ شیعه‌كان و جێگری دووه‌میش بۆ كورد ته‌رخانکرا.
رۆژی 16.12.2025 بەپێی مه‌رسومێكی كۆماریی كه واژۆی عه‌بدوله‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراقی له‌سه‌ربوو، بانگهێشتی ئه‌ندامه سه‌ركه‌وتوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کراوە بۆ ئاماده‌بون به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له رۆژى 29.12.2025.
پێشتریش ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاندبوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له ماوه‌ی 15 رۆژدا به‌پێی ماده‌ی 54ی ده‌ستور له دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدڕاڵیه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماریش له‌ماوه‌ی 30 رۆژ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و هه‌ردو جێگره‌كه‌ی به‌پێی (ماده‌ی 72/دوه‌م/ب)ی ده‌ستور هه‌ڵده‌بژێردرێت، له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماریشه‌وه له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا به‌پێی (ماده‌ی 76/یه‌كه‌می ده‌ستور) كاندیدێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ راده‌سپێردرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 14.12.2025، دادگای باڵای فیدڕاڵی (باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عێراق) ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ئه‌ندامێتی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرد كه هەڵبژاردنەکە لە 11.11.2025 به‌ڕێوه‌چوو.