دووەم دیداری زانستی و عیرفانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی
دووەم دیداری زانستی و عیرفانی
شێخ عەبدولقادری گەیلانی شەوی رابردوو لە هەولێر بوو
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
زانا و مامۆستایانی ئایینی، مامۆستایانی زانکۆ و ئەکادیمیستان، لە مزگەوت و تەکیەی شێخ پیرخدری شاهۆیی، شەوی رابردوو لە دووەم دیداری زانستی و عیرفانیی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەشدار بوون.
لە دیدارەكەدا پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو و سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام مەلاعەبدوڵا وەیسی بەشداربوون، هەروەك لە راگەیاندراوی پارێزگای هەولێردا ئاماژەی پێكراوە.
باسی ئەوەش كراوە، تەوەری سەرەکی دیدارەكە بریتی بوو لە گەنگەشکردنی فیکری سۆفیگەری لە سایەی میانڕەوی و رووبەڕووبوونەوەی لادانە
فیکرییەکان.
لە گفتوگۆیەکاندا تاکید لەسەر ئەوە کرایەوە، سۆفیگەری هەر لە سەرەتاوە دەستی بە گەشەسەندن و دواتر “دامەزراوەیی” کردووە.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، تەریقەتە سۆفیگەرییەکان لەسەر دەستی شێخ عەبدولقادر گەیلانی بناغەی داکوتاوە، شوێنکەوتووانی لە رێباز و بیروباوەڕ و رەفتارەکانی ئەو لایان نەداوە، بۆیە شێخی گەیلانی وەک کاریگەرترین کەسایەتی شەقامی بەغدا مایەوە.
شێخ عەبدولقادری گەیلانی، 1078-1160 ناوی تەواوی شێخ محێدینی کوڕی شێخ موسای جەنگی دۆست کوڕی شێخ عەبدوڵای موسا جانە، شێخێكی تەسەوفی ئیسلامییە و خاوەنی تەریقەتی قادرییە، لە تەمەنی 90 ساڵی لە شاری بەغدا كۆچی دوایی كردووە.