دوو کەسن و لە رانیە فێعلەکەیان کردووە

سێ ساڵی رەبەق دزییان لە فرۆشگای قوتابخانەیەک کرد؛ دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە رانیە دوو بۆرە دز کە یەکێکیان مێردمنداڵە، سێ ساڵی رەبەق دزیان لە فرۆشگای قوتابخانەیەک کردووە، تازە بەتازە پێیانزانراوە و دەستگیر کراون.

رۆژی 18ـی ئەم مانگە هاوڵاتییەک سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیەی کردووە و سکاڵای تۆمارکردووە لەسەر ئەوەی کە دەڵێت، “لە فرۆشگای خوێندنگای سەفین و راپەڕین دزیم لێکراوە و پارەیەکی زۆر و خواردنی فرۆشگاکەیان لێ دزیوم.”

دواتر بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین بە هاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی دەڤەرەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو مەوزوعە کردووەتەوە و کەوتوونەتەخۆ بۆ ئەوەی تۆمەتباران بدۆزنەوە، دواجار گەیشتوونەتە ئەنجام و دوو کەسیان دەستگیر کردووە.

بەڕێوەبەرایتی پۆلیسی راپەڕین ناسنامەی تۆمەتبارانی ئاشکرا کردووە و دەڵێت، “دوو کەس بەناوەکانی (ئـ، ر، هـ) و (ئـ، ح، أ) کە یەکێکیان نەوجەوانە و ئەوەی تریان تەمەنی سەروو 18 ساڵە و لە رەگەزی نێرن، فێعلەکەیان کردووە، لە کاتی لێکۆڵینەوەکانیش دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و وتوویانە، لە مانگی 9ـی ساڵی 2023ـەوە تاوەکو رۆژی 20.12.2025 لە کاتی جیاوازدا و بەڕێژەیەکی زۆر کە نەتوانراوە هـەژمــار بکرێت، دزیــان لە فرۆشگای ناوبراو کردووە و پارەیەکی زۆر و خواردنی فرۆشگاکەیان دزیوە”.

لەئێستاشدا هەردوو تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.

بۆ پرسە چووە رانیە؛ هەرچی پارەی پێبوو لەناو ئۆتۆمبێلەک...

بۆ پرسە چووە رانیە؛ هەرچی پارەی پێبوو لەناو ئۆتۆمبێلەکی لێیدزرا

سێ تۆمەتبار لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل لەلایەن پۆلیسی راپەڕ...

سێ تۆمەتبار لەسەر دزینی ئۆتۆمبێل لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە لە چوارقوڕنە دەستگیرکران