تیمەکانی رێگاوبان کەوتوونەتەخۆ
بەفرێکی باش لە حاجی ئۆمەران باریوە
964+
شۆڕش قادری
لە حاجی ئۆمەران بەفرێکی باش باریوە و بەم بەیانییە زووە، تیمەکانی رێگاوبان هاتوونەتەدەر و دەستیان بە پاککردنەوەی رێگاکان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی و پاراستنی رێگاوبانی سۆران چەند وێنەیەکی ئیشکردنی تیمەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “رامالینی بەفر و پڕژاندنی خوێ لەسەر ڕێگای سەرەكی (چۆمان – حاجی ئۆمەران ) لەلایەن تیمەكانی بەفر ڕامالینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ مەبەستی تواندنەوەی بەستەڵەكی رێگاكە و پاراستنی گیانی هاموشۆكارانی ئەم رێگایە”.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە 27.12.2025 شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش لەم شەپۆلەدا زۆرترین رێژەی بەفر و باران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبارێت.