لە ماوەی دوو رۆژدا چارەسەریان کرد

مەترسی لەسەر پۆندە خاکییەکەی سەنتەری قەرەداغ نەما

964+

فەرهاد حەسەن

لە سەنتەری قەزای قەرەداغ مەترسی لەسەر ئەو پۆندە ئاوە نەما کە بەهۆی بارانەکەی ئەم دوواییە لە پۆندەکە دروست بوبوو.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، شیرین مەحمود قایمقامی قەرەداغ سەردانی ئەو شوێنەی کرد کە “پۆند” بەربەستە خاکیەکەی لێ دروستکراوە کە کەوتووەتە ناو سەنتەری قەزا و پێشتر لەلایەن هۆبەی درستان و پاوانی دروستکراوە بۆ سود وەرگرتن بۆ ئاودانی دارستانی دەستکردی قەرەداغ.

ئاماژە بەوەکرابوو، بە هۆکاری زۆری باران و ئاو مەترسی داڕوخانی هەیە.

قائمقامییەت بڵاویکردەوە، بەسەرپەرشتی قائمقامی قەزا و هاوکاری ئامێرەکانی شارەوانی سلێمانی و هۆبەی دارستان و پاوان و بەشی پۆلیسی قەرەداغ ماوەی دوو رۆژ هەستان بەچاکردنی بەربەستە خاکییەکە و توانرا مەترسییەکە لابدرێت و بەتەواوەتی چاک بکرێت.

پۆند لەسەر رێڕەوی ئاو دروست مەکەن هەرەس دەهێنێت

پۆند لەسەر رێڕەوی ئاو دروست مەکەن هەرەس دەهێنێت