بەفر و باران هێنابووی
بەمشەوە ئەو مینەی سەر رێگای چەند گوندێکی پێنجوێنی گرتبوو لابرا
964+
بڕوا مەجید – پێنجوێن
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاخیی ئاسن کوڵێنی قەزای پێنجوێن بەهۆی باران و بەفربارین مینێک لەسەر شاخەکە هاتۆتە خوارەوە سەر ڕێگای چەند گوندێکی گرتووە مەترسی بۆ هاوڵاتیان و،شۆفێران دروستکرد.
هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بۆ 964 وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکرایەنەوە لە بوونی مینێک لە شاخی ئاسن کوڵێن لەسەر ڕێگایەک بووە، دەستبەجێ بەڕێوبەرایەتی بەشی کاروباری مینی سلێمانییان ئاگادار کردوەتەوە.
وتیشی “ستافێکی مین هەڵگرتەنەوە لەگەڵ ئاسایش و پۆلیسی پێنجوێن چوونە شوێنەکەو بەم شەوە مینەکەیان هەڵگرتەوە”،
بەقسەی قایمقام، ئێستا هیچ مەترسییەک لەسەر ڕێگاکە نەماوە و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە بێخەم هاتوچۆی خۆیان بکەن.
دەزگای مینی هەرێم بەبەردەوامی هاوڵاتیانی ئاگادار کردووەتەوە کە زۆرجاران بەهۆی بەفر و بارانەوە مین و تەقەمەنییەکان جێگۆڕکێ دەکەن لە شوێنی خۆیان نامێنن، ئەمەش دەبێتە مەترسی بۆ سەر ژیانیان.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن